له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه پێنج سه‌د گیراوییان له زیندانی ئه‌بو غرێب له به‌غدا ئازاد كردووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زیندانیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ئازادكراون له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقی بۆ ئازادكردنیان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
ده‌سته‌یه‌كی چاوپیاخشاندنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی عێراقیه‌كان ئه‌و گیراوانه‌یان دیاری كردووه كه ئازاد كراون و هیچیان به ئه‌نجامدانی تاوانی وه‌ك كوشتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، ڕفاندن یان هێرشكردنه سه‌ر هیزه سه‌ربازییه عێراقیه‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان گوناهبار نه‌كراون.
هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به كوژرانی سه‌ربازێكی تری ئه‌مریكی داوه كه ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا كوژراوه. له‌وه‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی عێراقه‌وه، ئه‌م مانگی ده‌یه یه‌كێك بووه له مانگه خوێناوییه‌كان بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا.