ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ڵێت دوو كارمه‌نده‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی به‌غدای شانشینی مه‌غریب دادگایی ده‌كات كه له مانگی ڕابردوودا ڕفێندرابوون.
له په‌یامێكی پشت ڕاست نه‌كراوه‌دا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، ئه‌م ڕێكخراوه كه له لایه‌ن ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت گوتراوه دادگاییه‌كی ئیسلامی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م دوو كارمه‌نده مه‌غربیه ده‌دات.
حكومه‌تی مه‌غریب ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه كه دووان له كارمه‌نده‌كانی له ڕۆژی 20 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دیار نه‌ماون واته كاتێ له شانشینی ئوردونه‌وه به ماشێن ڕووه و به‌غدا ده‌چوون.