Accessibility links

ڕێبه‌رانی جیهانی هێرشه‌كانی هندستان مه‌حكوم ده‌كه‌ن


ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زنجیره‌ هێرشه‌كانی نیو ده‌لهی پایته‌ختی هندستانی مه‌حكوم كردووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ ڕوویان دا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ دره‌نگانێكی ڕۆژی شه‌مه‌ ڕاگه‌ێنرا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی به‌كارێكی ناشرین ناوبرد كه‌ هاووڵاتیانی بێتاوانی كردووه‌ به‌ ئارمانج له‌ ده‌مێكدا كه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كرد بۆ ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنیان.

ناوبراو گوتی شه‌ڕی دژی تێرۆر هه‌وڵێكی هاوبه‌شی جیهانیه‌ وه‌ ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شان به‌ شانی هندستان ڕاده‌وه‌ستێ بۆ هه‌وڵه‌كانی ئه‌وه‌ی تاوان باران بدرێنه‌ دادگا . سه‌رۆكی ئه‌فغانستان حامید كارزای ئه‌و هێرشه‌ی به‌ توندی مه‌حكوم كرد و گوتی كارێكی نامرۆڤایه‌تی و تێرۆرستیه‌.

هاوكات سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان گوتی به‌و تاوانه‌ زۆر نیگه‌ران بووه‌ و داوا له‌ كاربه‌ده‌ستان ده‌كات كه‌ به‌رپرسه‌كانی ئه‌و كاره‌ بدرێنه‌ دادگا.

له‌ پاكستان وه‌زیری ڕاگه‌یاندن شێخ ڕه‌شید ئه‌حمه‌د گوتی ووڵاته‌كه‌ی به‌و كرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ مت بووه‌.

ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا گێرهارد شرۆیده‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی به‌كارێكی نابه‌جێ ناوبردو داوای له‌ ووڵاتان كرد كه‌ هاوكاری بكه‌ن له‌ شكست پێ دانی تێرۆرستان.

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری ئوستورالیا جان هاوه‌رد و وه‌زیری ده‌ره‌ی به‌ریتانیا جاك سترۆ و سه‌رۆك وه‌زیری چینی هۆژینتاو وه‌هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ی ژاپۆن هێرشه‌كانیان مه‌حكوم كرد

XS
SM
MD
LG