Accessibility links

هێزه‌كانی ئاسایش له نیوده‌لهی پایته‌ختی هندستان له‌و په‌ڕی ئاماده باشیدان


هێزه‌كانی ئاسایش له نیوده‌لهی پایته‌ختی هندستان له ئاماده ‌باشیدان رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاره‌كه‌ی هه‌ژاند و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ست و یه‌ک كه‌س و برینداربوونی زیاتر له سه‌دو په‌نجا كه‌س.

ده‌سه‌لاتداران باری ته‌نگه‌تاویان راگه‌یاند و گشت بازاره گشتیه‌کانی شاره‌كه‌یان داخستووه و داوایان له هاوڵاتیان كرد خۆیان له ناوچه گشتیه‌کان دوور راگرن. هه‌روه‌ها پۆلیس به‌ربه‌ستی له‌سه‌ر زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت داناوه.

ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنی دوو بازار و ئۆتۆبیسێكی هه‌ژاند له كاتێكدا خه‌لكی خۆیان بۆ ڤێستیفالی (دیوالی) سالانه‌ی هندوه‌كان ئاماده ده‌كرد.

پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا ده كه‌س ده‌ستگیر كراون به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان به ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی شه‌ممه.

XS
SM
MD
LG