وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس داوای له ده‌سه‌ڵاتدرارێتی فه‌له‌ستینی كردووه هه‌ڵوێست له دژی گروپه تیرۆرستیه‌كان وه‌ربگرێت. قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڕێز شان مه‌ككۆرمه‌ك گوتویه‌تی خانم رایس له ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌م داوایه‌ی به ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس گه‌یاند.
به‌ڕێز مه‌ككۆرمه‌ك گوتیشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕی تیرۆرسته‌كان به پێی پلانی نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینیه.
هه‌روه‌ها گوتی خانم رایس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دۆڤ ویسگلاس سه‌رۆكی ستونه له‌شكرییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئاریاڵ شارۆن ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێز مه‌ككۆرمه‌ك وورده‌كاری زیاتری ده‌رباره‌ی ئه‌و گفتوگۆیه نه‌دا، به‌ڵام گوتی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئاكامی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له‌به‌ر چاو بێت.