جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی، شیمۆن پێرێز ده‌ڵێت پێویسته ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربكرێت به تایبه‌تی پاش تێبینیه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌و ووڵاته ده‌رباره‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه.
به‌ڕێز پێرێز گوتویه‌تی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد له دژی پرنسیپه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه له تاران بۆ هه‌زاره‌ها خوێندكاری ئێرانی له كۆنگره‌یه‌كدا قسه‌ی ده‌كرد. له‌و كۆنگره‌یه‌دا به ناونیشانی " جیهانی بێ سه‌هیۆنیه‌ت" ، سه‌رۆكی ئێرانی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه و گوتویه‌تی هه‌رچ ووڵاتێك یان ڕێبه‌رێك دان به ئیسرائیل‌دا بنێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی غه‌زه‌بی كۆمه‌ڵگای موسوڵمانان ده‌بێته‌وه.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش، سكات مه‌كڵه‌یڵان قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی گوتویه‌تی ئه‌م ووتانه نیگه‌رانیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران پتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئسرائیلیش سڵڤان شالۆم له‌سه‌ر ڕێگای چوونی بۆ مۆسكۆ نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران نیشانداوه.
جێی باسه، ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی خۆرئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئێران به شێوه‌یه‌كی نهێنی چه‌كی ناوه‌كی دروست ده‌كات.