Accessibility links

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كورد و عێراقی له واشنتۆنی پایته‌خت كۆده‌بێته‌وه‌


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆنی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كورد و عێراقی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد.

له‌ ماوه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوری عێراق و گوتی ئه‌م ده‌ستوره‌ مافی فیدرالی بۆ كورده‌كان ده‌چه‌سپێنێت. ئه‌وه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌كی كورده‌كان بووه‌ له پێش پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقدا.

جێی باسه‌، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌زیری پلان دانانی عێراق و نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق - ئیداره‌ی هه‌ولێر و چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی دیكه‌ی كورد هاوه‌ڵی به‌ڕێز بارزانی بوون.

بۆ گوێگرتن له وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ و كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش و ووته‌كانی دوایی بۆ میدیای كوردی كلیكی ئه‌‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG