له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شارۆچكه‌ی هه‌دره‌ی سه‌ر كه‌نار ده‌ریای ئیسرائیل پێنج كه‌س كوژراون و 30 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیلی وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی گه‌وره‌ی بازاڕی ناوه‌ندی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ی باكوری ته‌لئه‌ڤیڤ وێران بووه.
گروپی چه‌كداری جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینیه‌كان به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه نیشانداوه. كۆمانده‌ری باڵای ئه‌م گروپه له ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا گوتویه‌تی ئه‌و هێرشه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای جیهاده كه ڕۆژی شه‌ممه له كه‌ناری خۆرئاوا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان، مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد و گوتی ئه‌و كاره زیان به به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رپێچی له ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی مه‌حكوم كرد و ده‌ڵێت ئه‌م كاره ڕێبه‌رایه‌تی به‌ڕێز عه‌باس ژێر ده‌خات.