سه‌رۆك بوش و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له كۆشكی سپی كۆبونه‌وه.
سه‌رۆك بوش به‌خێرهاتنی سه‌رۆك بارزانی له كۆشكی سپی كردوو گوتی " به‌ڕێز بارزانی پیاوێكی زۆر ئازایه. ئه‌مڕۆكه جلی كوردی له‌به‌ر كردووه. له ماوه‌یه‌كی پێش ئێستا، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جلانه‌ی له‌به‌ردا بوایه، پیاوانی سه‌دام ده‌یانگرت و ده‌یانكوشت. ئه‌مڕۆكه له‌به‌رئه‌وه‌ی له خاكێكی ئازادایه، له‌به‌ری كردووه."
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولاش، به‌ڕێز بوش گوتی " پێكه‌وه گفتوگۆیه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوومان هه‌بوو. به‌ڕێز بارزانی له مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستور زۆر یارمه‌رتیده‌ر بوو." به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به ناوی خۆی و به ناوی گه‌لی كورده‌وه سوپاسی سه‌رۆك بوشی كرد و گوتی " ئێمه له كوردستان به تایبه‌تی و له عێراق به گشتی زۆر به ڕێزه‌وه ته‌ماشای ئازایه‌تی و ڕێبه‌رێتی به‌ڕێز بوش ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بارزانی له كۆشكی سپی سۆزی خۆی بۆئه پیاوان و ژنانه نیشاندا كه یارمه‌تی ڕزگاركردنی عێراقیان له ده‌ست ڕژێمی دكتاتۆری دڕنده داوه به‌ڵێنیدا به به‌هێزكردنی یه‌كێتی نیشتمانی عێراق و به‌شداریكردن له دانوساندنه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستوری په‌سه‌ندكراوی نوێی عێراق.
به‌ڕێز بارزانی ڕێبه‌ری پێشووی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد له مانگی شه‌شی ڕابوردوودا له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێرا. دوا به دوای كۆبونه‌وه‌كه، به‌ڕێز بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیل زاد بۆ ڕۆژنامه‌وانانی كورد قسه‌ی كرد.
جێی باسه، كورده‌كان له كوردستانی عێراق له ساڵی 1991 ه‌وه و دوای جه‌نگی كه‌نداوی فارسی له ڕه‌وشێكی وه‌ك ئۆتۆنۆمیدان.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه و ووته‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆك، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.