سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه، سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شاری سلێمانی كوردستانی عێراقی هه‌ژاند.
به پێی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له ئه‌نجام ئه‌و هێرشانه‌دا 10 كه‌س كوژراوه و 15 كه‌سی دیكه بریندار بووه.
دووان له ته‌قینه‌وه‌كان له به‌رده‌م هۆتێلی ئه‌بو سه‌نا له نزیك سه‌رچنار ڕوویداوه و ئامانجی ئه‌و هێرشانه په‌لاماردانی كاروانی مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بووه.
ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌میش له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - ئیداره‌ی سلێمانی ڕوویداوه.
به بۆچوونی هه‌ندێ له شاره‌زایان، مه‌به‌ست له‌م هێرشه تێكدانی ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و مانۆره سه‌ربازییه بووه كه بڕیاره له سلێمانی ساز بكرێت. پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌وا جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆماری عێراق ئاماده‌ی ئه‌و ڤیستیڤاڵه ده‌بێت، به‌ڵام پاش ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه، له به‌ر مه‌ترسی ڕه‌وشی ئاسایش به‌شداری ناكات.