كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ڵێن ده‌ستوری ووڵاته‌كه له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه له ریفراندۆمی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند كرا.
كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا له سه‌دا 78 ی ده‌نگده‌رانی عێراق ده‌ستورییان په‌سه‌ند كردووه و له سه‌دا 21 به نه‌خێر ده‌نگیانداوه. له دوو پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سونه‌ن، زیاتر له دوو سێ یه‌كی به‌شداربوانی ریفراندۆم به نه‌خێر ده‌نگیان له دژی به‌رنوسی دهستورداوه.
له‌وانه‌بوو، ده‌ستور ڕه‌ت بكرایه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو زۆرینه‌ی ته‌نها یه‌ك پارێزگای دیكه به نه‌خێر ده‌نگیان بدایه. كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنی ده‌ڵێن ئه‌وان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فڕوفێڵیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و دڵنیان له‌وه‌ی كه ژماره‌ی ده‌نگه‌كان له سه‌دا سه‌د دروسته.