سه‌رۆک بوش ڕاوێژکاری ئابوری خۆی، بێن بێرنانکه، بۆ پۆستی سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌مریکا ده‌ست نیشان ده‌کات.
به‌ڕێز بێرنانکه ئێستاکه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکارانی ئابوری سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. پێشتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی بانکی ناوه‌ندی بووه و پرۆفسیۆری ئابوری بووه له زانکۆی پرنستۆن.
سه‌رۆکی نوێی بانکی ناوه‌ندی جێگه‌ی سه‌رۆکی ئێستای بانکه‌که، ئالان گرینسپان ده‌گرێته‌وه که بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه ڕێنومایی ئابوری ئه‌مریکا ده‌کات و به نیازه له کۆتایی مانگی یه‌کی داهاتوودا خانه‌نشین بێت.
به‌ڕێز گرینسپان هه‌میشه له لایه‌ن شاره‌زایانی ئابوری و خه‌ڵکانی کارگوزار و ڕێبه‌رانی سیاسیه‌وه وه‌ک که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو و به توانا ته‌ماشا ده‌کرێت.
به‌ڕێز بێرنانکه له کاتێکدا که هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به‌رێز بوشی په‌سه‌ند کرد، گوتی ده‌بێت ڕێبازی ئابوری به پێی بارودۆخی نوێ دابڕێژرێت، به‌ڵام به‌ڵێنیشی دا به به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ڕێبازی چه‌ندین ساڵه‌ی گرینسپان.
به‌ڕێز بوش داواشی له ئه‌نجومه‌نی سینات کردووه به زووترین کات ئه‌م ده‌ست نیشانکردنه‌ی قبوڵ بکه‌ن.