له چه‌ند هێرشێكی یاخیبووان له سه‌رانسه‌ری عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یازده كه‌س كوژران. له تكریت و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و چوار منداڵی ده‌كوژرێن.
له هێرشێكی هه‌مان جۆردا له كه‌ركوك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ک كه‌س كوژرا. له به‌غدای پایته‌خت و له هێرشێكی خۆكوژیدا چوار كه‌س كوژران، كه دوانیان پۆلیس بوون. له به‌عقوبه‌ش ته‌قه له ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كرا و گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوكات له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا له چه‌ند هێرشێكدا له موسل و رومادی دوو ئه‌ندامی گومانلێكراوی گروپی ئه‌لقاعده له عیراق كوژراون و بیست و دووی تر ده‌ستگیر كراون.