خانه‌واده‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان، ره‌فیق حه‌ریری، خۆشحالیان ده‌ڕبری به‌رامبه‌ر به ناوه‌ڕۆكی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان كه تیایدا كاربه‌ده‌ستانی باڵای پاراستنی سوریا و لوبنان به‌رپرسیار ده‌كات به‌رامبه‌ر به كوشتنی به‌ریز حه‌ریری.
سه‌عد حه‌ریری، كوڕی ره‌فیق حه‌ریری و رێبه‌ری به‌رهه‌لستكارانی سوریا له په‌رله‌مانی لوبنان، له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له شاری جه‌دده‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی گوتی خانه‌واده‌ی چاوی له تۆڵه نیه، به‌لام چاوی له دادوه‌ریه.
له كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له دیمه‌شق، كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی سوریا هاوكاری له‌گه‌ل لێكولینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگتووه‌كان كردووه، كه دادیاری ئه‌لمانی دێتلێڤ مێلس سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد. هه‌روه‌ها دوباره هه‌ر تێوه‌گلانێكی سوریای له كوشتنی حه‌ریری ره‌ت كرد‌و گوتی راپۆرته‌كه یه‌کلا گره‌و بێ به‌لگه‌یه.