سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا سوپاسی ئۆكرانیا ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویه‌تی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ترانس- دنییه‌یسته‌ر له ووڵاتی مۆڵدۆڤای دراوسێی.
دیمیتریژ روپێل - سه‌رۆك وه‌زیرانی سڵۆڤاكیا له كییه‌ڤ ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هه‌وڵه‌كانی ئۆكرانیا دانوساندنه‌كانی بوژاندۆته‌وه.
به‌ڕێز روپێل ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی كه زۆر زه‌حمه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌وه‌ی مۆڵدۆڤا كه‌شێكی گونجاوی بۆ دروست نه‌كات.
ترانس- دنییه‌یسته‌ر ناوچه‌یه‌كی مۆڵدۆڤایه و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ێ ڕووسی و ئۆكرانین. دوا به دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی مۆڵدۆڤا له ساڵی 1991 دا جیابۆوه و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت جه‌گی ناوخۆی تیادا ڕوویدا. جێی باسه، تاوه‌كو ئێستا ڕووسیا پابه‌نده به ڕێكه‌وتنه‌كانی ئاگربه‌سته‌وه.