Accessibility links

پێشبینی ده‌رچوونی ڕاپۆرتێكی ن.ی له‌سه‌ر كوشتنی حه‌ریری ده‌كرێت


چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنانی، ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری، پێشكه‌ش به ‌سكرتێری گشتی كۆفی ئه‌نان بكرێت.

قسه‌كه‌ری ن.ی گوتویه‌تی پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ له ڕۆژی هه‌ینیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌وانه‌ بكرێت و بڵاوبكرێته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ سوریا له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و هێرشه‌ی مانگی فێبریوه‌رییه‌وه تێوه‌ بگلێنێت. كاربه‌ده‌ستانی سوریش به به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان بۆ هێرشه‌وه‌ نه‌بووه‌.

دیپلۆماتانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نساش خۆیان بۆ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیایدا ڕه‌خنه‌ له ده‌ست تێوه‌ردانی سوریا له ناو كاروباری لوبنان ده‌گرێت.

XS
SM
MD
LG