كورده‌كانی كوردستانی عێراق شان به شانی هه‌موو گه‌لی عێراق و جیهان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ته‌ماشای پرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌دامیان به شێوه‌یه‌كی زیندوو كرد، به‌ڵام دیدوبۆچوونی جیاوازییان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌كه و جۆری حوكمدان به سه‌رسه‌دامدا هه‌یه.
هه‌ندێكیان دژی حوكمی له سێداره‌دانن چونكه پێیان وایه كه ئه‌و حوكمه له دژی هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی مرۆڤایه‌تیه.
هه‌ندێكی تریشیان زۆرییان پێخۆش بووه كه‌وا به چاوی خۆیان بینیویانه سه‌دام حوسه‌ین و پیاوانی ڕژێمه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێن و ده‌ڵێن خۆشترین ڕۆژی میلله‌تی كورده.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.