چین دووه‌م گه‌شتی واڵایی به سه‌ركه‌وتوویی له قه‌ڵه‌مدا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ناسان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی.
كه‌شتی شێنژاو 6 بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له واڵاییدا مایه‌وه و ئه‌ستێره‌ناسان تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا كه چین ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه له واڵاییدا بۆ داهاتوو به‌ره‌و پێش ده‌بات.
كه‌شتی شێنژاو 6، ڕۆژی 17 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر له ناوچه‌ی مۆنگۆلیای چین گه‌یشته‌وه سه‌ر زه‌وی. به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی ئه‌ندازیاری واڵایی تانگ خیانمینگ گوتویه‌تی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نیشانی ده‌دات كه‌وا چین یه‌كێكه له هه‌ره ووڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كانی جیهان له بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا. به‌ڕێزی گوتیشی " ئێمه باوه‌ڕده‌كه‌ین، ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه سۆزی نیشتمان و شانازی و گۆشگرتن به نیشتمانه‌وه فراوانترێك ده‌كات و هاندان و په‌رۆشی ئێمه بۆ دۆزینه‌وه و پێشكه‌وتن زیاد ده‌كات و ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بواری زانستیه له ووڵاته‌كه‌دا و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی چین به‌ره‌و پێش ده‌بات."
ئاژانسی واڵایی چین به نیازیشن ڕاهێنان به زانایانی ژنیش بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌وانیش بتوانن بنكه‌ی ئاسمانی دابهه‌زرێنرێت، به‌ڵام هه‌نگاوی داهاتوو ڕۆیشتنه به ناو واڵاییدا كه بڕیاره له ساڵی 2007 دا ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه، حكومه‌تی چین نزیكه‌ی 110 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ڵسانی ئه‌م كه‌شتیه ئاسمانیه خه‌رج كردووه و نزیكه‌ی2.3 ملیار دۆلاریش له به‌رنامه‌ی واڵاییدا خه‌رج كردووه.