به‌هۆی زیادكردنی ئاشكرای حكومه‌تی چینی له بوجه‌ی له‌شكری خۆیدا، دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكایی گومانی له مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چین هه‌یه. هاوكات، ڕامسڤڵد داوای له په‌كین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی فراوانتر له ئاسایشی جیهانیدا ببینێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكایی به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی باڵای حكومه‌تیی چینی‌دا و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی سه‌ردانی دامه‌زراوه له‌شكرییه‌كانی ئه‌و ووڵاته گه‌یشته په‌كینی پایته‌خت.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد، به‌ر له‌وه‌ی بگاته ووڵاتی چین، گوتی هه‌ندێ له ووڵاتان ده‌پرسن ئاخۆ بۆچی حكومه‌تی چین هه‌وڵه‌كانی به‌رگری سه‌ربازی خۆیی په‌ره پێده‌دات بێ ئه‌وه‌ی دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێت.
زیادكردنی بوجه‌ی له‌شكری چین، له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نایه‌كسانی ئاسایشی له كیشوه‌ری ئاسیادا. هاوكات چین مه‌سه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی گوایا له‌شكری خۆی به‌هێز ده‌كات، ڕه‌تكرده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه حكومه‌تی چین ده‌ڵێ زیادكردنه‌كه‌ی بوجه‌ی له‌شكری بۆ مه‌به‌ستی چاكردنی گوزه‌رانی ئه‌ندامانی له‌شكره‌كه‌یه‌تی.
پنتاگۆنی ئه‌مریكایی تێچوونه‌كانی له‌شكری چین له‌م ساڵدا به 90 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات. ئه‌م بوجه‌یه‌ش سێ هێندی ئه‌و پاره‌یه‌یه كه حكومه‌تی چین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاشكرای كردووه.