سه‌رۆكی پاكستانی پێرێز موشه‌ره‌ف ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه ڕێگه به كشمیرییه‌كانی هندستان بدات له سنوری كۆنتڕۆڵ بپه‌ڕنه‌وه و بچنه ناو پاكستانه‌وه تاوه‌كو یارمه‌تی بیناكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 8 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر بده‌ن.
هندستانیش هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕانه‌گه‌یاندووه‌كه تاوه‌كو ئێستا سێ جار كه‌لوپه‌لی فریاگوزاری بۆ پاكستان ڕه‌وانه كردووه. هه‌روه‌هاش بۆ ماوه‌ی دووهه‌فته به‌ربه‌ستی له‌سه‌ر ناوچه‌ی كشمیری هندستان لابرد تاوه‌كو خه‌ڵكی ناوچه‌ی كشمیری هندستان بتوانن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پاكستانه‌وه بكه‌ن.
جێی باسه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990، هندستان به بیانوی په‌ڕینه‌وه‌ی یاخیبوانی ئیسلامی بۆ ناو كشمیری هندستان، ڕێگه‌كانی په‌یوه‌ندی قه‌ده‌غه‌كرد. هاوكات ، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له ڕزگاربووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پاكستان هێشتا كه‌ره‌سته‌ی پێویستی فریاكه‌وتنیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدا هات كه سه‌رۆك موشه‌ره‌ف چادر و شوێنی نیشته‌جێی بۆ خه‌ڵكی زیانپێكه‌وتووی كاره‌ساتی ووڵاته‌كه له كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی داوا كردووه.
ئاسمانی ساماڵی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له پاكستان یارمه‌تی له‌شكری ئه‌مریكی دا كه جارێكی تر یارمه‌تی بۆ ناوچه‌ی موزه‌فه‌رئاباد ڕه‌وانه بكاته‌وه. جێی باسه، نه‌خۆشخانه‌كان تیماری هه‌زاره‌ها كه‌س ده‌كه‌ن و كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیه‌كان له 50،000 كه‌س نزیك بۆته‌وه.