Accessibility links

كاربه‌ده‌ستانی عێراقی هێشتا ده‌نگه‌كانی ریفراندۆمی ده‌ستوری عێراق ده‌ژمێرن


عێراقیه‌كان هێشتا له ژماردنی ده‌نگه‌كانی ریفراندۆمه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رده‌وامن و ئاكامه‌ به‌راییه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌وا به‌رنوسی ده‌ستور په‌سه‌ند ده‌كرێت.

له هه‌ردوو پارێزگای دیاله‌ و موسڵ كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانی عه‌ره‌بی سونین، ده‌نگده‌رانی عێراقی ده‌ستوره‌كه‌ێان په‌سه‌ند كردووه‌. ئه‌وه‌بوو پێشتر، شاره‌زایانی سیاسی پێشبینیان ده‌كرد كه‌وا هاوڵاتیانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ له‌ دژی ده‌ستوره‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن.

سه‌رۆك بوش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ستایشی عێراقیه‌كانی كرد كه‌وا سه‌رباری مه‌ترسی كاری توند و تیژی و هێرشی یاخیبوان به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌كه‌ی ریفراندۆمی ده‌ستوری كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوودا كرد. به پێی ووته‌ی كاربه‌ده‌ستا، ژماره‌ی به‌شداربوان له‌و ده‌نگدانه‌دا له سه‌دا 60 بووه‌.

هاوكات، هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكی بووه‌ هۆی كوشتنی 20 كه‌س كه به‌ له‌شكری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ئه‌وانه‌ بۆمبی سه‌ره‌ ڕێگایان له نزیك ڕوومادی چاندووه‌. له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كانی تری هاوپه‌یمانان له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا بووه هۆی كوشنتی 50 گومانلێكراوی تیرۆرستان

XS
SM
MD
LG