ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ژماردنی ده‌نگه‌كانی ریفراندۆمی ده‌ستوری عیراقی به‌رده‌وامه و ئه‌نجامه به‌راییه‌كان وا راده‌گه‌یه‌نن كه به‌رنوسی ده‌ستور له‌وانه‌یه په‌سند كرابێت.
ئاژانسی ئه‌سۆسیه‌تت پرێس رایگه‌یاند كه‌وا له سه‌ره‌تای ژماردنی ده‌نگه‌كانی پارێزگای دیاله ده‌ركه‌وتوه كه حه‌فتا له سه‌دای ده‌نگده‌ران به 'به‌ڵێ' ده‌نگیان داوه. دیاله یه‌كێكه له‌و سێ پارێزگایانه‌ی كه عه‌ره‌بی سوننه پشتیان به دانیشتوانی به‌ستبوو كه به 'نه‌خێر' ده‌نگ بده‌ن بۆ ره‌تكردنی ده‌ستور.
كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌شت له هه‌ژده پارێزگای عیراق زۆر به‌رز بووه و له حه‌وت پارێزگای تر رێژه‌ی ده‌نگدان مامناوه‌ندی بووه.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا له كاتی ده‌نگدانی رۆژی شه‌ممه پێنج سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شاری رومادی كوژراون.