Accessibility links

قۆناغی گه‌یشتن به‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم له عێراق


سه‌ره‌تای قۆناغی گه‌یشتن به‌ره‌و ده‌ستوری نوێی عێراق و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ڕۆژی حه‌ڤده‌ی سێی ساڵی دوو هه‌زار و سێوه‌ ده‌ست پێده‌كات كاتێ سه‌رۆك بوش ته‌نها دوو ڕۆژی بۆ سه‌دام حوسه‌ین دانا . . . یا ئه‌وه‌تا عێراق جێ بهێڵێت یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌رووی هێرشێكی به ‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌.

ڕۆژی 21 ی سێی ساڵی 2003 ، یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر عێراق.

ڕۆژی نۆی چواری هه‌مان ساڵ، به‌غدا كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و تاڵانیه‌كی زۆر ده‌ستی پێكرد و دانیشتوانیش زوو كه‌وتنه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی بوونی ئه‌مریكا.

ڕۆژی یه‌كی پێنجی ساڵی 2003، سه‌رۆك بوش كرده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شكری دژی عێراق كۆتایی پێهێنا، به‌ڵام توند و تیژی و هێرشی ڕۆژانه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بوو.

له مانگی حه‌وتی ساڵی 2003 دا، كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی و ئه‌مریكایی یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نی كاتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقیان ده‌ست نیشانكرد كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو ڕووه‌ و عێراقێكی دیموكراتی، به‌ڵام هێرش و په‌لاماری یاخیبووان هه‌ر به‌رده‌وام بوو.

چوار مانگ دواتریش هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌دام حوسه‌ین یان له نزیك شاری تكریت دۆزییه‌وه‌ و گرتیان.

ڕۆژی هه‌شتی سێی ساڵی 2004، عێراقیه‌كان ده‌ستورێكی كاتیان مۆركرد و ڕۆژی 28 ی شه‌شیش، هاوپه‌یامنێتی به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا سه‌روه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی كاتی عێراق.

ڕۆژی سێی یه‌كی ئه‌مساڵ 2005، هه‌شت ملیۆن ووڵاتی عێراقی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی 275 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق. ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش كۆمیته‌یه‌كی پێكهێنا بۆ داڕشتنی به‌رنوسی ده‌ستوری نوێی عێراق.

ده‌بوایه‌ ئه‌م كۆمسیۆنه‌ له پانزده‌ی هه‌شتدا، ئه‌م به‌رنوسه‌یان ته‌واو كردبا، به‌ڵام كێشه‌ و ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان عێراقدا بووه‌ مایه‌ی دواخستن بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی نۆ.

نزیكه‌ی پێنج ملیۆن وێنه‌ی ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره‌ گیرایه‌وه و به سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا دابه‌شكرا و پاش ده‌ستپێكردنی ئه‌م دابه‌شكردنه، پارتی سه‌ره‌كی عه‌ره‌به سونه‌كان پارتی ئیسلامی عێراقی گوتیان پشتیوانی له‌م به‌رنوسی ده‌ستور ده‌كه‌ن دوا به دوای متمانه‌ وه‌رگرتن له شیعه‌كان و له كورده‌كان كه پاش په‌سه‌ند كردنی ئه‌م ده‌ستوره‌ ده‌ستكاری ده‌ستوره‌كه‌ ده‌كرێت.

ڕۆژی شه‌ممه‌ی پانزده‌ی ده‌ی ساڵی 2005 یش، عێراقیه‌كان به به‌ڵێ و به نه‌خێر ده‌نگی خۆیانداوه‌ له‌و ریفراندۆمه‌ی بۆ ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره‌ ئه‌نجامدرا.

XS
SM
MD
LG