له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق دوو ئه‌ندامی باڵای ئه‌لقاعیده‌یان ده‌ستگیركردووه، یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراوانه گومانلێكراوێك بووه كه باوه‌ڕده‌كرێت یارمه‌تی گۆڕینی ڕووخساری توندڕه‌وه‌كانی داوه تاوه‌كو ده‌ستگیر نه‌كرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت وه‌لید موحه‌ممه‌د فه‌رحان جواری كه به " سه‌رتاش" به‌ناوبانگه، له كۆتایی مانگی ڕابووردوو له به‌غدا ده‌ستگیركراوه، هاوكات ئیبراهیم موحه‌ممه‌د سوبحی خه‌یریشی له‌گه‌ڵدا گیراوه كه به ئه‌بو خه‌لیل ناسراوه.
ڕاگه‌یاندنه‌كه باس له‌و كردارانه ده‌كات كه ئه‌بو خه‌لیل ئه‌نجامی داون و ده‌ڵێت ستایه‌ڵی قژ و ڕووخساری توندڕه‌وه‌كانی گۆڕیوه. جێی باسه، ئه‌بو خه‌لیل یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌بو عه‌زام بووه كه له مانگی ڕابووردودا كوشتنی له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا.