Accessibility links

رۆژێك به‌ر له ریفراندۆم پێوانه ئاسایشیه‌كان له سه‌رانسه‌ری عیراق ده‌سه‌پێنرێت


ئه‌مرۆ هه‌ینی و رۆژێك به‌ر له ریفراندۆمی ده‌ستوری، پێوانه ئاسایشیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری عیراق سه‌پێندران و شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی عیراق تا راده‌یه‌ک ئارامن.

چه‌ند كارێكی توندوتیژی له به‌عقوبه‌و كه‌ركوك و به‌غدا روویاندا كه تیایدا چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیس كوژران و ژماره‌یه‌ك عیراقی بریندار بوون. هه‌روه‌ها خراپكاران نوسینگه‌ی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی عه‌ره‌بی سوننه، پارتی ئیسلامی عیراقی، له به‌غدا ته‌قانده‌وه‌و نوسینگه‌یه‌كی تریان له ده‌ره‌وه‌ی شار سوتاند.

گوته‌بێژێكی له‌شكری ئه‌مریكی گوتی ژماره‌ی هێرشه‌كان كه‌متره به‌ به‌راوردكردن له‌گه‌ل پێش ده‌ستپێكردنی هه‌بژاردنی په‌رله‌مانی له مانگی یه‌ک.

شایانی باسه رۆژی شه‌ممه شه‌ش هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری عیراق پێشوازی له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن كه ده‌نگ ده‌نگ بۆ، یان له‌ دژی، ده‌ستور ده‌ده‌ن.

XS
SM
MD
LG