سه‌رۆك بوش سوپاسی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانی له عێراق كردووه و به‌ڵێنیداوه كه هه‌تاوه‌كو كاره‌كان ته‌واو نه‌كرێن، ناكشێنه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رباری مه‌ترسی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان.
به‌ڕێز بوش له میانه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ربازه
ئه‌مریكیه‌كانی تكریت په‌یوه‌ندی كرد و سوپاسی هێزه‌كانی كرد كه‌وا به‌شێكن له شه‌ڕی دژه تیرۆرزم و گوتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی كه‌متر ڕازی نابێت. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له دوو ڕۆژ پێش سازدانی ده‌نگدان له عێراق سه‌باره‌ت به ده‌ستور ئه‌نجامدرا.
یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان، گرێگ مه‌رفی، گوتویه‌تی كه‌وا سه‌ربازه عێراقیه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كیان له ئاماده‌كارییه‌كانی دابین كردنی ئاسایش بۆ ده‌نگدان هه‌یه. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تری ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه به ناوی ده‌یڤد ولیامس گوتی عێراقیه‌كان زۆر به په‌رۆشه‌وه ئاماده‌ن ده‌نگ بده‌ن.
قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی، سكۆت مه‌كڵه‌یڵان، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكردبۆوه كه ڕایانگه‌یاندبوو ئه‌و ڕووداوه ڕێكخراو بووه و سه‌ربازه‌كان قسه‌كانیان پێشتر بیستراوه و بینراوه. مه‌كڵه‌یڵان گوتی سه‌ربازه‌كان ئازاد بوون له‌وه‌ی به هه‌رچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه و كه‌س پێی نه‌گوتوون، چی بڵێن.