د. فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی کۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دوای کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، بڕیاری دروستکردنی لیژنه‌یه‌ک دراوه که کاروباری گۆڕانکارییه‌کانی ده‌ستور به‌ڕێوه ببات.
یه‌کێک له گۆڕانکارییه سه‌ره‌کیه‌کانی تریش بریتیه له پاراستنیی مانی ئه‌ندامانی پارتی به‌عس، ئه‌وانه‌ی که ته‌نها ئه‌ندام بوون و هیچ تاوانێکیان ئه‌نجام نه‌داوه.
دابه‌شکردنی کۆپی ده‌ستور له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ڕێوه ده‌چێت. له زۆربه‌ی ناوچه‌کان به بێ کێشه ڕه‌وانه کراون، به‌ڵام له هه‌ندێ ناوچه‌ی تر، ژماره‌ی ئه‌و کۆپیانه که‌م بوون و یاخود ڕووبه‌ڕووی هێرشی یاخیبوان بۆته‌وه. هه‌روه‌کو به‌ڕێز مه‌عسوم ده‌ڵێت له ڕێگای عوزێم، ئۆتۆمبیله‌کانی ڕه‌وانه‌کردنی چاپه‌کانی ده‌ستور ڕاگیراون و له ئه‌نجامدا کۆپیه‌کان دڕێنراون. به به‌رده‌وامی یاخیبوان خه‌ریکی پڕکردنی خه‌ڵکی سونه‌ن.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.