سیاسه‌تمه‌دارانی باڵای شیعه و كورد وسونه له عێراق كۆبونه‌ته‌وه بۆ ستایشكردنی دوایترین ڕێكه‌وتن كه له لایه‌ن دانوسانده‌رانی به‌رنوسی ده‌ستوره‌وه ئه‌نجامدراوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌لیشا ری‌و له به‌غداوه پێمان ده‌ڵێت كه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌م ڕێكه‌وتنه بواری زیاتر بۆ ده‌نگدان له پشتگیری ده‌ستور بڕه‌خسێنرێت كه بڕیاره له پانزده‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی عێراقی، جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بڵاوكرابۆوه، گوتبووی ئه‌م ڕێكه‌وتنه نوێیه به‌رهه‌مێكی مێژووییه‌و ئێستا عه‌ره‌به سونه‌كان هیچ بیانوییه‌كیان نیه بۆ به‌شدارینه‌كردن له ریفراندۆمه‌كه‌دا. "هیوادارم ئه‌مه ده‌ستپێكی جۆره هاوكارییه‌كی نوێی نێو هه‌موو عێراقیه‌كان بێت. خوا عێراق بپارێزێت كه ووڵاتێكی یه‌كگرتووی دیموكرات و فیدرال و سه‌ربه‌خۆیه."
له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له قسه‌كه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراقی، حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی، كه خۆی عه‌ره‌بێكی سونه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داری شیعه‌ی سێكیولار و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی عێراقی پێشوو، ئه‌یاد عه‌لاوی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كاتی پێشووی عێراق، غازی ئه‌لیاوه‌ر و مه‌لای ئاینی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم، به‌شدارییان تیادا كرد.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.