شاندێكی كوردی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختیان كردووه و سه‌باره‌ت به ده‌ستور و قۆناغی دوای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری و تارق هاشمی كۆبۆته‌وه.
پاشان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ك نوێنه‌رانی لایه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی هاوبه‌ندی شیعه‌كان كۆبونه‌ته‌وه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه سروه عه‌بدولواحد - په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆی ناردووین، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.