عێراقیه‌کان له 15 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن تاوه‌کو ده‌نگ بۆ ئه‌و به‌رنوسه‌ی ده‌ستور بده‌ن که ڕێگه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێکی نوێی عێراقی له مانگی دوانزده‌دا خۆش ده‌کات.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش هیواداره قبوڵکردنی ئه‌م ده‌ستورنامه‌یه قبوڵ ، یارمه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی عێراق بدات و هه‌ڵمه‌تی یاخیبوان که‌م بکاته‌وه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، زۆرینه‌ی عه‌ره‌به سونه‌کانی عێراق دژایه‌تی ئه‌و ده‌ستوره ده‌که‌ن چونکه به پێی باوه‌ڕی ئه‌وان ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسی له‌سه‌ر داهاتووی یه‌کێتی خاکی عێراق هه‌یه. چاپه‌کانی به‌رنوسی ده‌ستوری عێراق دابه‌ش کراوه و له لایه‌ن گه‌لی عێراقه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت له کاتێکدا که خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پانزده‌ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا به به‌ڵێ یا نه‌خێر ده‌نگ بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه بده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراقیش که زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان بریتیه له شیعه‌کان و کورده‌کان له مانگی سه‌پته‌مبه‌ردا دوای چه‌ند مانگێک له دانوساندن، ئه‌و به‌رنوسه‌ی ده‌ستورییان قبوڵ کرد که بناغه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سیسته‌می یاسایی ووڵاته‌که داده‌ڕێژێنێت. به‌رنوسی ئه‌م ده‌ستورنامه‌یه به‌ندێکی تیادایه که پارێزگاری له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات و نوێنه‌رایه‌تی ژنان له په‌رله‌ماندا گه‌رانتی ده‌کات. ده‌ستورنامه‌که سیسته‌مێکی فیدرالی بۆ حکومه‌ت دابین ده‌کات و باس له دابه‌شکردنی سامانه‌کانی نه‌وت له نێو پارێزگاکانی عێراق به پێی ژماره‌ی دانیشتوانیان ده‌کات. زۆربه‌ی سونیه‌کانیش ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستورنامه‌که قبوڵ بکرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق و ڕێگه به شیعه‌کان له باشور و کورده‌کان له باکور ده‌دا، کۆنتڕۆڵی داهاتی نه‌وتی ووڵاته‌که له ناوچه‌کانیاندا بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش، زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره سونیه‌کان هانی لایه‌نگرانیان ده‌ده‌ن له دژی به‌رنوسی ده‌ستوره‌که ده‌نگ بده‌ن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جه‌یمس فلپس، له
کۆمه‌ڵه‌ی هێریته‌یجه‌وه بۆ توێژینه‌وه سیاسیه‌کان ده‌ڵێت دژایه‌تی کردنه‌که‌ی سونیه‌کان هۆیه‌کی تریشی هه‌یه. به‌ڕێز فلپس ده‌ڵێت" به پێی باوه‌ڕی من به‌شێک له دژایه‌تی‌کردنه‌که‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌یه که ده‌ترسن له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له حکومه‌تدا نه‌مێنێت. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوو بکرێت ئه‌وا سونیه‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ حوکمڕانی عێراقیان کردووه و ئێستاش ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سه‌رچاوه‌ی یاخیبوان بکه‌یت ئه‌وا ده‌بینیت که‌وا زۆربه‌یان له ناوچه سونیه‌کاندان و نه‌ک له ناوچه‌کانی کورده‌کان و شیعه‌کان که به توندی پشتگیری له‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا ده‌که‌ن."
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کی ڕابوردووش ڕێگه‌یه‌ک بوو بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی کاتی عێراق که ژماره‌یه‌کی زۆر له شیعه‌کان و کورده‌کان به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌که‌دا کرد له کاتێکدا که ژماره‌یه‌کی زۆری سونه‌کان به‌شدارییان نه‌کرد. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت چونکه ژماره‌یه‌کی زۆری سونه‌کان خۆیان ناونوس کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ریفراندۆمه‌که‌دا بکه‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی توندوتیژی له لایه‌ن یاخیبوانه‌وه هه‌یه.
جێی باسه، توند و تیژی یاخیبوان له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا پتر بوون. تۆڕی تیرۆرستان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی و یاخیبوانی عه‌ره‌به سونه‌کانه‌وه بۆمب ده‌چێنن و هێرشی خۆکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به تایبه‌تی له دژی سیڤیڵیه شیعه‌کان له هه‌وڵێکدا بۆ تێکدانی ریفراندۆم و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆ. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و عێراقیش هۆشدارییانداوه که به نزیک بوونه‌وه له ڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌گه‌ره‌کانی زیادبوونی ژماره‌ی هێرشه‌کان زیاد ده‌کات. ئه‌م هۆشدارییه‌ش له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌یسی فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئه‌مریکی سه‌ر به هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوه کاتێک له کۆتایی مانگی ڕابووردودا له به‌رده‌م دانیشتنێکی پێداچوونه‌وه‌ی کۆنگرس‌دا، شایه‌تیدا.
سه‌رباری توندوتیژییه‌کانیش، پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆری ده‌نگده‌رانی شیعه و کورده‌کان به‌شداری ئه‌و ریفراندۆمه بکه‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رنوسی ده‌ستور نیشان بده‌ن. هه‌رچه‌ندێکه، سونه‌کان له‌وانه‌یه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و ده‌ستورنامه‌یه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو دوو له‌سه‌ر سێی هه‌ر سێ پارێزگایه‌کی ووڵاته‌که به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن ئه‌وا له‌وانه‌یه به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره ڕه‌ت بکرێته‌وه، گه‌رچی به‌شه‌کانی تری ووڵاته‌ش به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن. عه‌ره‌به سونه‌کانیش که له سه‌دا 20 ی دانیشتوانی عێراق پێک دێنن، له چوار پارێزگای کۆی 18 پارێزگاکه‌ی عێراقدا کۆبونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستوریش ڕه‌ت بکرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت حکومه‌تێکی نوێ پێک بهێنرێت و پرۆسه‌ی داڕشتنی ده‌ستور سه‌ر له نوێ جێبه‌جێ بکرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ده‌ستوره قبوڵیش بکرێت ئه‌وا به پێی شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئانتۆنی کۆردسمان له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ستراتیژییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه، پێشبینی ده‌کرێت که دوای هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێکی نوێ و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، نائارامی له ووڵاته‌که‌دا پتر بێت. به‌ڕێز کوردسمان ده‌ڵێت " هه‌رچیه‌ک ڕووبدات، هه‌ر ده‌بێت هه‌ڵمه‌ته‌کان و حکومه‌تی نوێ باس له مه‌سه‌له‌کانی فیدرالیزم بکات و ده‌بێت مه‌سه‌له‌کانی دارایی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوخۆ له نێوان پارێزگاکان و حکومه‌تی ناوه‌ندی تاو و توێ بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت باس له رۆڵی ئاین له سیاسه‌ت دا بکه‌ن که ده‌ستور فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی نوێی به هه‌مان کار هه‌ڵبستێت. له‌به‌رئه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین خۆی ئێستا کێشاوییه‌و له‌وانه‌یه تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزده وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه کاتێک که هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و پاش ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه سێ مانگێکی تری پێ بچێت تاوه‌کو حکومه‌تی نوێ ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که گه‌رچی خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێ وه‌ک هێمایه‌کی دیموکرسی بیسوڕێننه‌وه یان نا."
هاوکاتیش، شاره‌زای سیاسی له ده‌زگای کۆمه‌ڵه‌ی هێریته‌یجه‌وه، جه‌یمس فلپس، گه‌شبین ترێکه و ده‌ڵێت " من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که قبوڵ کردنی ده‌ستور له‌وانه‌یه سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه درێژه بێت که ده‌بێته هۆی ژێرخستنی هه‌وڵی یاخیبوان و دامه‌زراندنی حکومه‌ت، به‌ڵام چه‌ندین گیروگرفت له‌به‌رده‌م ڕێی چه‌سپاندنی ده‌ستوردا هه‌یه که له‌وانه‌یه گه‌رانتی سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی نه‌دات، به‌ڵام به‌رقه‌راربوونی دیموکراسی مه‌رجێکی پێشینه."
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش چه‌سپاندنی ده‌ستور وه‌ک هه‌نگاوێکی گرنگ له چه‌سپاندنی ڕه‌وشی جێگیری دیموکراسی عێراق سه‌یر ده‌کات. کاربه‌ده‌ستان هیوادارن ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستور قبوڵ بکرێت، ئه‌وا یارمه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ووڵاته‌که ده‌دات و ژماره‌ی یاخیبوان که‌م ده‌کاته‌وه.
هاوکاتیش، دانوساندنه‌کانی کۆتایی هه‌فته‌ی نێوان کاربه‌ده‌ستانی شیعه و کورده‌کان و ڕێبه‌رانی عه‌ره‌به سونه‌کان ده‌رباره‌ی هه‌ندێ گۆڕانکاری ده‌ستور بووه تاوه‌کو بگه‌نه ئاکامێک مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی که‌مایه‌تیه سونه‌کان بێت. له لایه‌کی تریشه‌وه، ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا کۆبونه‌وه‌کان کۆتای‌یان پێهاتووه بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک فیدرالیزم.