یاخیبوان له عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه له ئاكامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و پێکداداندا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 11 که‌سیان کوشتووه و له نێویاندا سه‌ربازێکی ئه‌مریکی تیادا بووه ئه‌مه‌ش ته‌نها له پێنج رۆژ پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ووڵاته‌که بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌که هات.
سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌که له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له خاڵێکی پشکنینی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا کوژراوه که زۆربه‌ی ئۆفیسه‌کانی باڵیۆزه بیانیه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراقی لێیه.
ئه‌م هێرشانه له کاتێکدا هاتن که دانوسانده‌رانی شیعه و کورده‌کان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ووتوێژه‌کانیان به‌و ئامانجه‌ی له دوا ساتدا پشتگیری عه‌ره‌به سونه‌کانیان له به‌رنوسی ده‌ستوره‌که ده‌ست بکه‌وێت. به‌شداربوانی ئه‌و ووتوێژانه ده‌ڵێن، هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی وه‌ک فیدرالیزم نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ جۆره ڕێکه‌وتنێک و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ڕژێمی فیدرالی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی زۆر به شیعه‌کان و کورده‌کان ده‌به‌خشێنێت.