Accessibility links

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشووری ئاسیا ده‌هه‌ژێنێت


بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئه‌مرۆ شه‌ممه باشووری ئاسیای هه‌ژاند و به‌سه‌دان كه‌س له پاكستان، هندستان و ئه‌فغانستان كوژراون.

ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه، كه هێزی 7.6 بوو، له كه‌شمیری ژێر ده‌سه‌لاتی پاكستان بوو، كه سه‌د كیلۆمه‌تر له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان دووره.

وا ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌ور‌ه‌ترین زیان به پاكستان كه‌وتبێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج سه‌د كه‌س كوژراون و هه‌زار و حه‌فت سه‌د كه‌س بریندار بوون. سه‌‌رۆكی پاكستانی په‌رویز موشه‌ره‌ف سه‌ره‌دانی شوێنه زیان پێگه‌یشتووه‌كانی كرد و گوتی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه كه ڕووبه‌روی وولاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.

هاوكات، كاربه‌ده‌ستان له كه‌شمیری ژێر ده‌سه‌لاتی هندستان مردنی زیاتر له سه‌د و په‌نجا كه‌سیان راگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG