كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی له مانگی ڕابوردووه‌وه چوارده هه‌زار سه‌ربازی زیاترییان بۆ عێراق ناردووه تاوه‌كو ئاسایش بۆ كاتی ریفراندۆمه‌كه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستور له هه‌فته‌ی داهاتوودا دابین بكه‌ن.
پنتاگۆن ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا 152 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقدایه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش له به‌غدا، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له پاسێكدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراوه و سه‌ربازێكی ئه‌مریكیش له ماوه‌ی هێرشێكی جودا گیانی له ده‌ستداوه.
كاربه‌ده‌ستان له شاری كه‌ركوكیش ده‌ڵێن چه‌كدارێكی پێنج پاسه‌وانی ئاسایشی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كوشتووه.
هاوكاتیش، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر كۆبۆته‌وه و گوتویه‌تی بوونی سه‌ربازه ئه‌مریكی و به‌ریتانیه‌كان بۆ عێراق زۆر گرنگن.
دوا به دوای ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش، به‌ڕێز بلێر هۆشداری ئێران یاخود چه‌كدارانی حیزب الله‌ی لوبنانی كرد كه ده‌ست نه‌خه‌نه كاروباری عێراقه‌وه و گوتی له‌وانه‌یه ئه‌وان له دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نیدا یارمه‌تی یاخیبوان بده‌ن.