Accessibility links

سه‌رۆك بوش گوتارێكی سیاسی پێشكه‌شكرد


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ڕێگه‌ له‌ ڕادیكاڵه ئیسلامه‌كان ده‌گرن كه‌وا كۆنتڕۆڵی عێراق یاخود هه‌ر ووڵاتێكی تر بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سه‌رۆك بوش له ماوه‌ی ووتارێكی سیاسی سه‌ره‌كیانه‌دا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ توندڕه‌وه‌كان گرت و گوتی ئه‌وانه‌ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئیمبراتۆریه‌تێكی ئیسلامی توندڕه‌و ده‌ده‌ن كه‌ له دژی ئازادی سیاسی و ئاینی بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك گوتی میلیتانه ئیسلامیه‌كان هه‌رچ ووڵاتێك بێت بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی كاری تیرۆرستانه‌ به‌كاری ده‌هێنن. هه‌روه‌ها گوتی بۆ ڕێگرتن له تیرۆرستان ده‌بێت دژایه‌تی هه‌موو هه‌نگاوێكیان بكرێت و به‌ڵێنی دا به‌ به‌رهه‌ڵستیكردنه‌وه‌ی یاخیبوان له عێراق.

سه‌رۆك باسی له‌و توندوتیژییه‌ كرد كه له عێراق له ئارادایه‌، به‌ڵام گوتیشی عێراقیه‌كان به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی سیاسی به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن به‌ تایبه‌تی كه‌وا ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێ له كه‌مترێك له دوو هه‌فته‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

XS
SM
MD
LG