چۆمان هه‌ردی له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره گفتوگۆیه‌دا، باسی له شیعر و كاری داهێنان و ڕه‌وتی خۆی له‌و بوارده‌دا كرد.
میوانداری به‌رنامه‌ش به‌ڵێن ساڵح پرسیاری له میوانی به‌رنامه كرد ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی جوانكارانه‌ی نێوان ووشه‌كان و ڕه‌نگه‌كانی چۆمان هه‌ردی كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامه‌كه‌ی بریتی بوو له‌وه‌ی كه " مرۆڤ ده‌توانێت سوود له ڕه‌نگی شین ببینێت ... شین ڕه‌نگی خه‌مه، ئاسمانه، ڕه‌نگی هێمن بوونه‌وه‌یه، چۆنیه‌تی سه‌وداكردنت له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كه‌دا چۆنیه‌تی به‌كارهێنانه‌که‌ی پیشان ده‌دات."
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ تۆره‌ی كوردی هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌یه‌ك له كاتژمێر 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتۆن پێشكه‌ش ده‌كرێت.