هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هێرشكردنه سه‌ر یاخیبوان له سێ شارۆچكه‌ی سه‌ره‌كی دۆڵی ڕوباری فورات له خۆرئاوای به‌غدا.
ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نزیكه‌ی 2500 مارینز و ئه‌مریكی و سه‌رباز شان به شانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌ستیان كردووه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له حه‌دیسه و حه‌قانیه و باروانه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش به ده‌روازه‌ی ڕووبار ناوبرا و به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی له‌شكری داده‌نرێت كه ئه‌مساڵ له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام درابێت.
هه‌روه‌ها سه‌ربازه ئه‌مریكی و عێراقیه‌كان به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنێكی تر له ناوچه‌كانی خۆرئاوای نزیك سنوری سوریا به ناوی گورزی كانزا. له به‌غداش، به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی له ئه‌نجام هێرشێكی خۆكوژی نزیك خاڵێكی پشكنینی چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه كوژراون، له‌و ناوچه‌یه‌ی كه زۆربه‌ی باڵیۆزه‌كانی بیانی و ئۆفیسه حكومیه‌كانی لێ‌یه.
له‌شكری ئه‌مریكی گوتویه‌تی یه‌ك ما‌رینزی ئه‌مریكی و سێ سه‌رباز له ئه‌نجام دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له خۆرئاوای عێراق كوژراون.