Accessibility links

هه‌شت یاخیبوو له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری له رۆژئاوای عیراق ده‌كوژرێن


له‌شكری ئه‌مریكی ریگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت یاخیبوویان له رۆژئاوای عیراق كوشتووه. نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی رۆژی شه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان له ناو و ده‌وروبه‌ری گوندی سه‌عده ده‌ستپێكرد، له هه‌وڵێكدا بۆ له‌ناوبردنی یاخیبووان له‌و ناوچه‌یه.

ژماره‌یه‌ك ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی رۆژئاوایی له سه‌ر زاری دانیشتوانی ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نن كه وا ده‌رده‌كه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه فراوانتر بووه.

له به‌غدا، یاخیبووان به هاون هێرشیان كرده سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، به‌لام هیچ زیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه. ئه‌م هێرشه‌ش رۆژێك دوای رفاندنی برای وه‌زیری ناوه‌خۆ به‌یان جه‌بره له نزیك شاری سه‌در.

XS
SM
MD
LG