Accessibility links

ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری له دژی یاخیبووان له رۆژئاوای عیراق ده‌ستپێده‌كات


له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی یاخیبووان، هێزه‌كانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان له ڕۆژئاوای ووڵات، نزیك سنوری سوریا، ده‌ستپێكرد.

له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، دوازده كیلۆمه‌تر دوور له سنوری سوریا، ده‌ستیپێكرد. له‌شكر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌وا نزیكی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن.

كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌لێن یه‌كێك له ئارمانجه‌كانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه راگرتنی یاخیبووه بیانیه‌كانه له هاتنه ناو عیراق، پێش ده‌ستپێكردنی ریفراندۆمی نیشتیمانی له رۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه.

XS
SM
MD
LG