Accessibility links

له دوو رۆژدا زیاتر له سه‌د كه‌س له عیراق ده‌كوژرێن


له ئه‌نجامی ته‌قینه‌‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك ئه‌مرۆ هه‌‌ینی له باشووری پایته‌ختی عیراقی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆ كه‌‌س كوژران، له كاتێكدا كه ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی باكووری به‌غدا گه‌یشته نزیكی سه‌د كه‌س.

له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا، پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا بۆمبێك له بازاری شاری حیلله ته‌قیه‌وه‌ و نۆ كه‌سی كوشت و زیاتر له چل كه‌سی تری بریندار كرد.

له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌لێن ژماره‌ی كوژراوانی سێ هێرشه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له به‌له‌د گه‌یشته نۆهه‌ت و هه‌شت كوژراو.

ئه‌م شه‌پۆله‌ی توندوتیژیش له كاتێكدایه كه ته‌نیا دوو حه‌فته ماوه بۆ ریفراندۆمی نیشتیمانی له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی ده‌ستور.

XS
SM
MD
LG