Accessibility links

سه‌رمایه‌دارانی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ ئابوری ووڵاته‌كه‌‌یان گه‌شبینن


ڕاوه‌رگرتنێكی گشتی كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی بنكه‌ له ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ڵێت زۆربه‌ی خاوه‌نی كارگوزارییه ‌عێراقیه‌كان به‌رامبه‌ر به داهاتووی ئابوری ووڵاته‌كه‌ له دوای ڕووخانی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه‌ گه‌شبینن.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ناوه‌ندی سه‌رمایه‌داره‌ تایبه‌ته‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌ر به‌ ژووری بازرگانی ئه‌مریكا ئاكامی ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه له‌ لایه‌ن ده‌زگای زوغبی ئینته‌رناسیۆناله‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.

به پێی ئه‌و ڕاوه‌رگرتنه‌، له سه‌دا 77 ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ گوتویانه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن ئابووری ووڵاته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا گه‌شه‌ بكات و سه‌رمایه‌داران قازانجی زۆر بكه‌ن. زۆربه‌ی سه‌رمایه‌داران نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ ئاسایشی عێراق نیشانداوه‌، به‌ڵام له ‌سه‌دا 57 ی گوتویانه‌ ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌ ئێستا له كاتی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین باشترێكه‌. هه‌روه‌‌ها فڕوفێڵ و دزین و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارانی نیگه‌ران كردووه‌.

جێی باسه‌، نزیكه‌ی 640 خاوه‌نی كارگوزارییه‌كانی به‌غدا و حلله‌ و هه‌ولێر و به‌سره‌ و كه‌ركوك به‌شدارییان تیادا كردووه‌.

XS
SM
MD
LG