Accessibility links

تاڵه‌‌بانی و بارزانی یاداشتنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ جه‌عفه‌ری كردووه‌


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه كێشه‌ له نێوان لایه‌نی كورده‌كان و شیعه‌كان پتر بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری كردووه‌.

له‌و ڕه‌خنانه‌ی كه لایه‌نه‌ كوردییه‌كان هه‌یانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه جه‌عفه‌ری زۆر بڕیار ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی هێچ پرسیارێك به‌ وه‌زیری كورده‌كان بكات. هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك نه‌داوه‌.

بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌، به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی كومیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور ئه‌نجامداوه‌ و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG