سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر ده‌ڵێ ئه‌گه‌ری كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانی له عێراق له ئارادا نیه و گوتیشی ووڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانی خۆی له به‌رده‌م توندڕه‌وه‌كانی ئاینی و پاشماوه‌كانی سه‌دامدا ناكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بلێر له میانه‌ی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارته‌كه‌ی له شاری برینگتن ئه‌م تێبینیانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ووته‌كانیدا بۆ ئاماده‌بوانی كۆنفرانسه‌كه تۆنی بلێر گوتی گروپه دواكه‌وتووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق كه بڕیاره له مانگی دوانزه‌دا ئه‌نجام بدرێت تێكی بده‌ن.
جێی باسه، بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی خۆی به‌ر له دوو ساڵ بۆ به‌شداریكردنی له جه‌نگی دژی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، تۆنی بلێری ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی به‌ریتانی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی كرده‌وه.