کاربه‌ه‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا کۆمه‌ڵێک چه‌کدار به جل‌وبه‌رگی پۆلیسه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلێک که مامۆستای قوتابخانه‌ی تیادابووه.
چه‌کداران ته‌قه‌یان له که‌سانی ناو ئۆتۆمبیله کردووه و له ئه‌نجامدا پێنج مامۆستای سه‌ره‌تایی و شۆفێره‌که‌یان له باشوری به‌غدا کوژراون پاش ماوه‌یه‌کی کورت له جێهێشتنی قوتابخانه‌که‌یان له نزیک ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی ناوچه‌یه‌کی دانیشتووی شیعه‌كان. پۆلیس ده‌ڵێت قوربانیه‌کان له‌و پاسه بچوکه‌دا ده‌رهێنراون و براونه‌ته‌وه پۆله‌کانی قوتابخانه‌که‌یان و پاشان ڕوویان کردونه‌ته دیواری پۆلی قوتابخانه‌که و ته‌قه‌یان لێکردوون و کوشتویانن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت سێ سه‌ربازی ئه‌مریکی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی سه‌ر شه‌قامه‌کان کوژراون. دوان له‌و سه‌ربازانه له خۆرئاوای به‌غدا کوژراون و سێهه‌میشیان له ناوچه‌یه‌کی نزیکه‌ی 80 کم له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خته‌وه کوژراوه.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مریکی پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز 500 زیندانیان له به‌ندینخانه‌ی ئه‌بو غرێب ئازاد کردووه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و 500 زیندانی تریش له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئازاد ده‌کرێن.