کاربه‌ه‌ستانی باڵای پاکستانی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ری تۆڕی په‌یوه‌ندیکردنی ئه‌لقاعیده‌یان له پاکستان له‌ناوبردووه و ڕێبه‌ری تیرۆرستان ئوسامه بن لادن تا ڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی نه‌ماوه و ده‌ستی به که‌سدا ناگات.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ته‌نها ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیکردن که بن لادن له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌کانیدا هه‌یبێت بریتیه له په‌یامی نوسراو به که‌سانی باوه‌ڕپێکراو ڕه‌وانه ده‌کرێت. قسه‌که‌ری له‌شکری پاکستان، ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌وکه‌ت سوڵتان ده‌ڵێت ڕێبه‌ڕی ئه‌لقاعیده دوو مانگی پێده‌چێت تاوه‌کو بتوانێت زانیاری له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌کانی ئه‌لقاعیده‌دا ئاڵوگۆڕ بکات. له‌به‌رئه‌وه ئاشکرایه که ئوسامه له‌م ساته‌دا ده‌ستی به که‌سدا ناگات و چیتر وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌لقاعیده کاریگه‌ر نابێت.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی باوه‌ڕده‌که‌ن که ئێستا ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگره‌کانی خۆی پارێزگاری لێده‌که‌ن و باوه‌ڕده‌کرێت له ناوچه‌کانی سنوری پاکستان و ئه‌فغانستان خۆی حه‌شار دابێت، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا شوێنی نیشته‌جێبونه‌که‌ی دیاری نه‌کراوه.
هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی گوتویانه له‌وانه‌یه هێشتا کاری زیاتر بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیرکردنی ئوسامه بن لادن مابێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیدا نه‌مابێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان هۆشداری ئه‌وه‌شیاندا که بن لادن هێشتا هێمایه‌کی به‌هێزه بۆ هه‌موو میلیتانه ئیسلامیه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.