له گه‌ڕه‌كی ئه‌لكه‌رامه‌ی شاری موسڵی باكوری عێراق، یاخیبوان هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گای ڕێكخراوی ئه‌لكه‌رامه كه سه‌ر به لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان. له ئه‌نجامدا، هه‌شت له هێرشبه‌ران كوژراون و هه‌ندێكی تریان هه‌ڵهاتوون.
هه‌روه‌ها، یاخیبوان هێرشیان كردۆته سه‌ر ڕاگری كۆلێجی زانستی ڕامیاری له زانكۆی موسڵ و له ئاكامدا خۆیی و كوڕه‌كه‌ی بریندار بوون.
له باره‌ی وورده‌كارییه‌كانی ڕه‌وشی ناو شاری موسڵ، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له شاری موسڵه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه>