ئێران هۆشداری ده‌كات كه له‌وانه‌یه ڕێگه له سه‌ردانی پشكنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ده‌زگا ناوه‌كیه‌كانی بگرێت و ده‌ست به به‌رنامه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو به تاوانی شكاندنی په‌یمانی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
دانوسانده‌ری باڵای ئێرانی عه‌لی لاریجانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڤیه‌ننا بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كرد له كاتێكدا كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشای به‌رنوسی بڕیارێكی ئه‌وروپیه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێران سه‌رپێچی له په‌یمانی ناوبراو كردووه به‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی نادات. ئه‌و به‌رنوسه‌ش، كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی لێده‌كات، ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه ئێران له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی په‌یمانی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و پێشێلی زۆری ئه‌نجامداوه.
هه‌رچه‌ندێكیشه كه دیپلۆماتان ده‌ڵێن ڕووسیا و چین و زۆر له ئه‌ندامانی تری ئاژانسه‌كه له دژی ئه‌و بڕیاره پێشنیار كراوه‌ن و ده‌ڵێن پێویسته ووتوێژه ناوه‌كیه‌كانی نێوان ئێران و دانوسانده‌رانی ئه‌و‌روپی كاتی زیاتری بۆ ته‌رخان بكرێت.