سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تومی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ووت‌وێژی زیاتر له نێوان
موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی |
ئه‌م داواییه‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا ڕاگه‌یه‌ندرا له كاتێكدا كه كۆبونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لوتكه سێ ڕۆژییه‌كه‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بكه‌ن كه داوا ده‌كات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخرێته به‌رده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن.ی تاوه‌كو بیر له چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر ئێران بكرێت.
دیپلۆماتانی ئه‌مریكی تاران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ده‌ن سه‌رباری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئێران له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.