سه‌رۆك بوش به‌ڵێنی كۆریای باكور بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی به هه‌نگاوێكی پۆزتڤانه وه‌سف ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه كه پابه‌ندی پیۆنگ یه‌نگ زۆر گرنگه.
به‌ڕێز بوش له واشنتۆن به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا كۆریای باكور ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نه‌ی په‌كین، جدییه.
كۆریای باكور ده‌ڵێت ئه‌وان ڕێگه به پشكنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن چاودێری ده‌زگا ناوه‌كیه‌كانیان بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی ووزه و هاوكاری ئابوری و گه‌رانتی دابین كردنی ئاسایشیان ده‌ست بكه‌وێت.
كۆریای باكور و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری هه‌ردوولا و هه‌نگاونان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ێ په‌یوه‌ندییه‌كان. له هه‌مان به‌یاننامه‌دا ئاماژ‌ه كراوه به‌وه‌ی كه كۆریای باكوری مافی به‌كارهێنانی ئاشتیخوازانه‌ی ووزه‌ی ناوه‌كی هه‌یه. هه‌موو لایه‌نی به‌شدار له ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نه‌دا ڕازی بوون به جارێكی تر له مانگی یانزده‌ی داهاتوودا كۆببنه‌وه.