له‌شكری ئه‌مریكی له عیراق رایگه‌یاند كه‌وا هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كان چه‌ند رێبه‌رێكی باڵای ئهلقاعدهیان له شاری موسلی باكووری عیراق ده‌ستگیر كردووه.
له‌شكر ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه‌وا ته‌ها ئیبراهیم یاسین به‌شیر، ئه‌میری ئه‌لقاعده له موسل، و حامد سه‌عید ئیسماعیل موسته‌فا، ئه‌میری ئه‌لقاعده له رۆژئاوای موسل، له هێرشێكدا له رۆژی پێنجی مانگی نۆ ده‌ستگیر كراون.
له‌شكر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێز به‌شیر هێرشی رۆژانه‌ی رێكده‌خست و به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر چه‌ندین هێرش له دژی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقی و هاوپه‌یمانان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ده‌لێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆبیله‌كه‌ی به كاروانێكی له‌شكری عیراقی ته‌قانده‌وه‌و كه‌سێكی كوشت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌سی تری بریندار كرد.