نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یادی شه‌ست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌کات. سه‌رۆک بوش و سکرتێری گشتی کۆفی ئه‌نان له ماوه‌ی کردنه‌وه‌ی لوتکه‌که‌دا گوتاری تایبه‌تی خۆیان پێشکه‌ش کرد.
سکرتێری گشتی گوتاره‌که‌ی له هۆڵی گه‌وره‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی پێشکه‌ش کرد و باسی له گوتاره‌که‌ی ساڵی 2003 کرد که له هه‌مان شوێندا خوێندبووه. به‌ڕێز ئه‌نان گوتی ڕێکخراوه‌که‌ی توانیویانه بگه‌نه چه‌نگاڵی ڕێڕه‌وه‌که‌یان. ئه‌م تێبینیه بووه هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی دوور و درێژ له‌سه‌ر ریفۆرمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و پرسیارکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ڕێکخراوه‌که‌یان بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ێ گرفته‌کانی چه‌رخی بیست و یه‌ک هه‌مین گونجاوه یان نا.
به‌ڕێز ئه‌نان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی خسته‌ڕوو و گوتی کۆبونه‌وه‌ی شا و سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیرانی وولاتانی جیهان له یادی شه‌ستهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ن.ی مانای ئه‌وه نیه که ڕووبه‌ڕووی کێشه بوونه‌ته‌وه. به‌ڕێز ئه‌نان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئه‌ندامانی ووڵات دابه‌ش بوون و کاره هاوبه‌شه‌کانیان که‌م و کوڕی تیادا بووه. ئه‌وه‌ش بۆته ڕێگرێک له به‌رده‌م ئه‌وه‌ی پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بونه‌ته‌وه که تووشیان بووه.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژی تری به دوادا ماوه که تیایدا سه‌رۆکی ووڵاتانی دیکه ووتاری خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن. هه‌روه‌ها بڕیاره ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیاری تایبه‌ت بده‌ن که یه‌کێکیان سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی تیرۆره که له لایه‌ن بریتانیاوه پێشنیار کراوه.